كاتی كرانەوەی یاریگای كامپنۆ ئاشكرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
كاتی كردنەوەی یاریگای كامپنۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا دیاری دەكرێت
ئێزگەی كەتەلۆنیا ئاشكرای دەكات بەرشەلۆنە دەتوانێت لە مانگی هەشتدا یەكەم یاری خۆی لە یاریگای كامپنۆ ئەنجام بدات.
ئەو ئێزگەیە باس لەوە دەكات، بڕیار وایە بەرشەلۆنە لە جامی خوان گامبەردا لە 10ی مانگی هەشت یەكەم یاریی خۆی دوای نۆژەنكردنەوەی لەسەر یاریگای كامپنۆ بكات.
ڕادیۆی كەتەلۆنیا ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، هەرچەندە لە سەرەتادا پێشبینی دەكرا یەكەم یاریی دوای نۆژەنكردنەوەی كامپنو لە مانگی نۆدا بكرێت، بەڵام بەرپرسانی یاریگاكە لە هەوڵدان ئەو وادەیە بهێنرێتە پێشەوە، بەڵام هێشتا بەرشەلۆنە پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەتد پێویست هەیە.
جێگای ئاماژەیە، لە مانگی شەشی ساڵی 2022 بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای یاریگاكە بۆ 105 هەزار هاندەر دەست بە نۆژەنكردنەوەی یاریگای كامپنۆ كرا، لەو ماوەیەدا یانە كەتەلۆنییەكە یارییەكانی خۆی لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی مۆنتجویك ئەنجام د
PM:07:47:24/06/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه