مان سیتى گۆڵبارانى عەینى کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی گۆڵبارانی عەینی کرد و بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.
لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رووبەڕووی عەینی ئیماڕاتی بووەوە.
تایمی یەکەم گوندوگان و ئیچێڤری و هالاند لە خولەکەکانی هەشت و 27 و کاتی زیادکراودا سێ گۆڵیان هێنایە بەرهەم، گۆڵەکەی ئیچێڤری بە لێدانی راستەوخۆی نایاب و هالاندیش بە لێدانی سزا تۆمارییکرد.
لە تایمی دووەم، لە خولەکەکانی 73 و 84 و 89 گوندوگان و پۆپ و شەرقی ژمارەی گۆڵەکانی مان ستى بۆ شەش گۆڵ بەرز کردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە شەش گۆڵی بێوەڵام لە سودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە سیتیزن بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دەبیندرێت.
AM:10:18:23/06/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه