بایرن میونخ گۆڵبارانى ئۆکلاند سیتى کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى بایرن میونشن بە ئەنجامێکی مێژوویی و بە 10 گۆڵی بێوەڵام لە ئۆکلاند سیتی بردەوە.
لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئۆکلاند سیتی نیوزلەندی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، یانە باڤارییەکە تا خولەکی 20 چوار گۆڵی لە رێگەی دوو گۆڵی کومان و گۆڵێکی ساشا بۆی و ئۆلیسێ تۆمارکرد، دواتر یانە ئەڵمانییەکە بەردەوامبوو لە هێرشەکانی، لە خولەکەکانی 45 و کاتی زیادکراویش دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی مولەر و ئۆلیسێ هێنایە بەرهەم، نیوەی یەکەمیش بایرن بە شەش گۆڵ لە پێش بوو.
لە تایمی دووەم و لە خولەکەکانی 67 و 73 و 84 و 89 چوار گۆڵی دیکەیان لە رێگەی هاتریکی موسیالا و گۆڵێکی مولەرەوە تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە 10 گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی بایرن میونشن کۆتایی هات، بەو ئەنجامە بایرن یەکەم سێ خاڵی لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی یانەکان بەدەستهێنا.
AM:10:26:16/06/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه