ئینرکى: یارییەکى باشمان ئەنجامدا
وێستگە سپۆرت-
ئینریکى جەختدەکاتەوە کە کەشى یاریگاکە زۆر گەرم بووە و بە گشتیش یارییەکى باشیان ئەنجامداوە.
لویس ئینریکی ئاماژەی بەوەکرد راستە کاتی یارییەکە بۆ هاندەرانی ئەوروپا گونجاو بوو، بەڵام بۆ یاریزانەکان بەپێچەوانەبوو چونکە بەدڕیژای کاتی یارییەکە هەست بە گەرمایەکی زۆر دەکرا.
وتیشی بەگشتی یارییەکی باشمان ئەنجامدا و لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا توانیمان شێوازی خۆمان بسەپێنین بەسەر تیپی بەرامبەردا.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە ئامانجی ئەوان لە گەشتکردن بۆ ئەمریکا تەنها بەشداریکردن نییە، بەڵکوو بردنەوەی نازناوەکە، بۆئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێک دەدەین.
AM:10:23:16/06/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه