‌ماگالێس گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێکردەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئارسناڵی لەندەنی نوێکردنەوەی گرێبەستی گابرێل ماگالێسی تا 2029 راگەیاند.
لە پێگەی فەرمی خۆیان ئارسیناڵ بلاویانکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی گابرێل ماگالێسی بەرگریکاری بەرازیلی یانەکەیان.

یانەکە ئاشکراشیی کردووە کە گرێبەستە نوێیەکەی ماگالێس لەگەڵ یانەکەیان تا هاوینی 2029یە و ئەو یاریزانە یەکێک لە پێگە سەرەکییەکانی یانەکەیان و دەیانەوێت ماوەی چەندین ساڵیتر پارێزگاری لە تواناکانی بکەن.

گابرێل ماگالێس تا ئێستا 210 یاری بە درێسی ئارسناڵەوە ئەنجامداوە و 20 گۆڵ و پێنج ئەسیستی  تۆماکردووە  نازناوێکی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە جامی قەڵغانی ئینگلتەرایە


PM:02:26:06/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌