‌مارێسکا بە نیازى گرێبەستێکى گەورەیە بۆ چێڵسی

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی چێڵسی بیر لە گواستنەوەی محەممەد قودوس ئەستێرەی لاوی غانی لە وێستهام دەکاتەوە.

قودوس لە خولی ئینگلیزیدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و سەرنجی یانە سەرەکییەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی کە بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەنێو ئەو یانانەیە کە ئارەزووی گواستنەوەی قودوس دەکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە قودوس لە گرێبەستەکەی لەگەڵ وێستهامدا 85 ملیۆن پاوەند بۆ بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى هەیە، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات بچێتە یانەیەکی پرێمەرلیگ. ئەو بڕگەیە لە ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی تەمموزدا چالاک دەکرێت.

قودوس تەمەن ٢٤ ساڵ وەک یاریزانی ڕاست یاری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ وێستهام لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت.

قۆدۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 80 یاری لەگەڵ هامێرز ئەنجامداوە و 19 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:44:04/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌