‌سیمۆنى دەیەوێت یاریزانێکى پێشووى ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە

وێستگە سپۆرت-

دیگۆ سیمۆنى ڕاهێنەرى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوى لە تواناکانى تیۆ هێرناندسى فەرەنسى و یاریزانى پێشووى ڕیاڵ مەدرید و ئێستاى میلانە.

تیۆ هێرناندز نزیکە لە جێهێشتنى یانەى میلان و نزیکترین یانەش لێیەوە لە ئێستادا یانەى هیلالى سعودییە.

پێگەى فتبۆڵ ئیسپانیا ئاشکراى کردووە کە ئیدارەى یانەى ئەتلەتیکۆ مەردید پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بە بریکارەکەى تۆ هێرناندزەوە کردووە

نرخی گرێبەستەکەی تیۆ نزیکەی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەو بڕە پارەیە یانە ئیسپانییەکە ئامادە نییە بیدات و ناتوانێت ڕکابەری دارایی لەگەڵ یانەی هیلال بکات.

لەسەر بنەمای ئەم وردەکاریانە، ئەتلەتیکۆ مەدرید پشت بە خواستی یاریزانەکە و بڕیاری کۆتایی دەبەستێت سەبارەت بە گواستنەوەی داهاتووی ئەگەر میلان بەجێبهێڵێت.

شایەنی باسە، تیۆ هێرناندێز پێشتر لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2017 بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە، پێش ئەوەی ڕوو لە یانەی ڕیال مەدرید بکات.


AM:10:18:04/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌