برۆنۆ فێرناندز لە مان یونایتد دەمێنێتەوە
وێستگە سپۆرت-
بڕونۆ فێرناندێزی كاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد كۆتا ئۆفەری یانەی هیلالی سعودی ڕەت كردەوە.
لە هەفتەی ڕابردوو یانە سعودییەكە بە مووچەی هەفتانەی 700 هەزار پاوەند و بۆ سێ وەرز 200 ملیۆن پاوەندیان بۆ یاریزانەكە پێشنیاز كرد، ئەمە جگە لە 100 ملیۆن پاوەند بۆ مانچستەر یونایتد وەك نرخی یاریزانەكە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاوی كردووەتەوە، بڕونۆ فێرناندێز وەڵامی ئەو ئۆفەرەی بە نەخێر داوەتەوە و ڕەتی كردووەتەوە ڕوو لە خولی سعودی بكات.
باسی لەوەش كردووە، بڕونۆ دەیەوێت لە ئەوروپا درێژە بە یاریكردن بدات و بۆ وەرزی داهاتووش لە ڕیزەكانی مانچستەر یونایتد بەردەوام دەبێت.
PM:06:11:03/06/2025
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه