‌تیۆ هێرناندز نزیكە لە هیلال

وێستگە سپۆرت-

یانەی هیلالی سعودی بۆ گواستنەوەی تیۆ هێرناندێزی بەرگریكاری ئەیسی میلان گەیشتە ڕێككەوتن و نزیكیشە لەوەی سیمیۆنی ئینزاگی بكاتە ڕاهێنەر.

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشكرای كردووە، هیلال لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە لەسەر گرێبەستی تیۆ گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و بە نزیكەی 30 ملیۆن یۆرۆ ئەو بەرگریكارە فەڕەنسییە ڕوو لە هیلال دەكات.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەش داوە، تاكو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ خوودی یاریزانەكە نەكراوە و بەم نزیكانە تیۆ هێرناندێز بڕیاری كۆتایی خۆی لەبارەی قبوڵ كردن یاخوود نەكردنی ئەو گرێبەستی هیلال دەدات، هەرچەندە مووچەی ساڵانەی بە نزیكەی 15 ملیۆن یۆرۆ خراوەتە بەردەمی یاریزانەكە، بەڵام باس لەوە دەكرێت تیۆ داوای ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

لە لایەكی دیكەشەوە ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی كردووەتەوە، هیلال گەشبینە بەوەی لە 48 كاتژمێری داهاتوو دەتوانێت ئەركی ڕاهێنەرایەتی تیپەكەی بە ئینزاگی ڕاهێنەری ئێستای ئینتەرمیلان بسپێرێت.


PM:06:09:03/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌