لۆنین و ڕۆدیگێر لە ریاڵ مەدرید دەمێننەوە
وێستگە سپۆرت-
ئانتۆنی ڕودیگێری بەرگریكار و لونینی گۆڵپارێز مانەوەیان لە ڕیاڵ مەدرید هەڵبژاردووە.
ڕۆژنامەی ماڕكا بڵاوی كردووەتەوە، ڕودیگێر پلانی نییە لەم هاوینە ڕیزەكانی مێرنگی جێبهێڵێت و دەیەوێت تاكو كۆتایی گرێبەستەكەی لەگەڵیان بەردەوام بێت و ئامادەشە بۆندێكی نوێ واژوو بكات.
ئەو سەرچاوە نزیكە لە ڕیاڵ ئاماژەی بەوەشداوە، تاكو ئێستا لونین هیج ئۆفەرێكی پێنەگەیشتووە، بەڵام گۆڵپارێزەكە بەرپرسانی قەڵای سپی لە مانەوە بۆ وەرزی نوێ ئاگادار كردووەتەوە، تەنیا لە حاڵەتێكدا نەبێت ئەگەر ئۆفەرێكی گونجاو و باشی پێبگات، تیپەكە جێدەهێڵێت.
ماڕكا ڕوونیشی دەكاتەوە، فڕان گارسیای بەرگریكاری باڵی چەپیش لەژێر چاودێری چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری نوێدا دەبێت، لە ئەگەری گواستنەوەی یاریزانێك بۆ ئەو پێگەیە چانسی ڕۆیشتنی گارسیا زیاتر دەبێت.
PM:06:03:03/06/2025
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه