مۆدریج دەچێتە میلان
وێستگە سپۆرت-
لوكا مۆدریچی كڕواتی و یاریزانی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی گرێبەستەكەی ئەیسی میلانی داوەتەوە.
لە 24 كاتژمێری ڕابردوو فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاوی كردەوە، بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە هەوڵی گواستنەوەی مۆدریچ دەدەن و پەیوەندییان پێوە كردووە.
لە نوێترین هەواڵدا ڕۆژنامە ئیتاڵییەكان ئاشكرایان كرد، لوكا ڕازیبووە ڕوو لە میلان بكات و ئامادەیە دوای جامی جیهانی یانەكان درێسی ڕۆسۆنێری بۆ ماوەی یەك وەرز بپۆشێت و لە ژێر دەستی ئالێگری وەرزی داهاتوو یاری بكات.
شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو لۆكا بەشداری 57 یاری كرد و توانی 4 گۆڵ و 9 ئاسیست تۆمار بكات.
PM:06:02:03/06/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه