‌هیلال سێ هێندەی مووچەکەی لە ڕیاڵ مەدرید پێشکەش بە ڕودیگەر دەکات.

وێستگە سپۆرت-

ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری ئەڵمانی، بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید، ئۆفەرێکی خەیاڵى ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیەوە بکات بۆ مۆندیالی یانەکانی 2025.

ئیدارەی یانەی هیلالی سعودی بە سەرۆکایەتی فەهد بن نافل هەوڵدەدات هێڵی بەرگری تیپەکە بەهێزتر بکات لە پێش یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان کە هاوینی ئەمساڵ لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

هیلال سێ هێندەی مووچەی ئێستای لە یانەی ڕیال مەدرید پێشکەش بە ڕودیگەر کرد، هەروەها گرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە.

بەگوێرەی وتەى  ڕۆژنامەنووس ساچا تاڤۆلیری لە هەژماری خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى "X" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکراى کردووە ودیگێر ئەو گرێبەستەى ڕەتکردۆتەوە.


AM:11:24:01/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌