‌ئینزاگى: شانازى بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

وێستگە سپۆرت-

سیمۆنى ئینزاگى ڕاهێنەرى یانەى ئینتەرمیلان دەڵێت شانازى بە یاریزانەکانمەوە دەکەم و پاریسیش شایستەى بە دەستهێنانى نازناوەکە بوو.

ئینزاگی لە لێدوانێکدا پاش یارییەکە دەڵێت: "تیپی ئاسایی ئینتەرمیلانم نەبینی، ئێمەش یەکەم کەس بووین کە درکمان بەوە کرد، بەڵام شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم ، ئێمە ڕووبەڕووی تیپێک بووینەوە کە شایەنی ئەوە بوو ئەو یارییە بباتەوە و نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، ڕەنگە تیپێکی باشتر لە ئێمە بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتایەکی خراپمان هەبوو، گۆڵێکی پێشوەختەمان لێکرا، دواتر کۆنتڕۆڵى یارییان کرد و، ئەمەش وایکرد پاریس سانجێرمان بردنەوەی ئاسانتر بێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بێگومان دەبوو ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بەڵام لەبیرم ناچێت یاریزانەکان لەم وەرزەدا چییان کردووە، ڕاستە هیچ نازناوێکیان نەبردەوە، بەڵام هێشتا ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد.

وتیشى  پێم وتوون لە ژووری جلگۆڕین سەریان بەرز بکەنەوە، ئەمشەو بێهیوا بووین، بەڵام ئەم گروپە شایەنی ستایشە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بڕیاری داوە ئەمە دوا یاری بێت لەگەڵ ئینتەرمیلان و وگرێبەستى هیلال قبوڵ دەکات، وتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەیبینین و لەگەڵ یانەکە دادەنیشین.

ڕوونیشیکردەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵدا دووەم یاری کۆتاییمان دۆڕاند، نائومێدییەکی گەورەیە


AM:10:12:01/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌