‌ڕیاڵ مەدرید نرخى ڕۆدریگۆى دیارى کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید نرخی ڕۆدریکۆى بەڕازیلى و ئەستێرەیەکى یانەکەى دیارى کردووە 

پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر ئاشراى کردووە ، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە دەستبەرداری هێرشبەرە بەرازیلییەکە ببن بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی پلانەکانی وەرزی داهاتوویاندایە.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یانەی شاهانە بڕ 132 ملیۆن دۆلاری لەسەر نرخی رۆدریگۆ داناوە بۆ هەر یانەیەک کە دەیەوێت بیگوازێتەوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.

رونیشیکردووەتەوە، رۆدریگۆ ئارەزووی جێهێشتنی ریاڵ مەدریدی هەیە و چاوەڕێی دەستبەکاربوونی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری نوێی یانەکەی دەکات تا بزانێت وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێدەبەستێت یان نا.


AM:10:18:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌