‌ڕۆدریگۆ نایەوێت درێسى ڕیاڵ مەدرید لەبەر بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

رۆدریگۆ لە ریاڵ مەدرید بێزارە و ئامادەنیە درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکاتەوە 

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە ئەستێرە بەرازیلیەکە وای دەبینی پاش هاتنی مباپێی و بێلینگهام یانەکە زوڵمی لێدەکەن و رێز لە تواناکانی ناگرن رۆژنامەی بۆیە نەک هەر بڕیاریداوە ریال مەدرید جێبهێڵێت، بەڵکو بڕیاریداوە لەم وەرزە بەشداریی هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی نەکات و لە مێرکاتۆی هاوینە ماڵاوایی لە یانەکە دەکات.


مارکا جەختی لەوەکردووەتەوە تەنها چابی ئەلۆنسۆ دەتوانێت رۆدریگۆ گۆوس رازی بکات بەمانەوە و بەمەرجێک بەڵێنی ئەوەی پێبدات وەرزی داهاتوو یەکێک دەبێت لە یاریزانە گرنگەکانی پلانەکانی.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید رێگری لە رۆیشتنی یاریزانەکە ناکات، چونکە لە ئاستەنگییە بەردەوامەکانی بێزارە و ئامادەیە دەستەبەرداری ببێت.


هەرسێ یانەی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و مان سیتى  لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی پێشکەش بکەن.

گرێبەستی رۆدریگۆ لەگەڵ مێرێنگی سێ ساڵی ماوە و لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 267 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 68 گۆڵ و 50 ئەسیست تۆماربکات.


AM:10:05:14/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌