نیمار دوچارى پێکان بووەوە
وێستگە سپۆرت-
جارێکى دیکە نیمار داسێلڤا دووچارى پێکان بووە و بە گریانەوە یاریگاى جێهێشت.
بەیانى ئەمڕۆ یانەى سانتۆس لە یارییەکانی هەفتەى چوارەمی خولی بەڕازیل میوانداری ئاتلێتیکۆ مینیێرۆی کرد و 2-0 یارییەکەی بردەوە.
لە خولەکی 34 یارییەکە نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە جارێکی دیکە بەهۆی پێکان بە گریان و دڵتەنگییەکی زۆرەوە یاریگای جێهێشت.
ئەمەش لەکاتێکدایە نیمار چەند رۆژێکە لە پێکانی رابردووی چاکبووەتەوە، لە 4ـی مانگی رابردوو تووشی پێکان بوو، بەوهۆیە بەشداریی دوو یاریی رابردووی هەڵبژاردەی بەرازیل و سێ یاریی رابردووی سانتۆسی نەکرد، پاش 40 رۆژ و لە 12ـی ئەم مانگە گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵيکانی یانەکەی.
AM:10:37:17/04/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه