‌ئارتێتا: ئەنچیلۆتى هیواى خواست ئارسیناڵ ببێتە پاڵەوانى چامپیۆنسلیگ

وێستگە سپۆرت-

ئارتێتا خۆشحاڵە بە سەرکەوتنەکەیان بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید و پێی وایە بە شایستەى گەشتونەتە قۆناغى داهاتوو.

پاش بردنەوەیان لە ریاڵ مەدرید، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، یەکێک لە خۆشترین شەوەکانی لە جیهانی تۆپی پێدا بەڕێکردووە و لە یانەیەکیان بردوەتەوە کە نموونەی باڵای هەموویانە لە چامپیۆنز لیگ، خۆشحاڵن یارییەکە لە بەرژەوەندی ئەوان کۆتایی پێهاتووە.

وتیشی: پاش لەدەستدانی لێدانە سزاکە دەمویست بمرم، بەڵام یاریزانەکەش نیازی گۆڵ تۆمارکردنی هەبووە و لە تۆپی پێدا ئەو شتانە روودەدەن.

لە کۆتایشدا وتى  پاش یارییەکە کارلۆ ئەنچیلۆتی پیرزبایی لێکردوون و هیوای خواستووە ئارسناڵ ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.


AM:10:32:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌