‌کۆڤاج: شانازى بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

وێستگە سپۆرت-

نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند شانازى بە یاریزانەکانییەوە دەکات پاش ئەو ئاستە بەرزەى پێشکەشیان کرد 

نیکۆ کۆڤاچ لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ئەمشەو هەموومان یارییەکی نایابمان بینی، بەتایبەتی لەلایەن تیپەکەمەوە، فشارێکی زۆر و یارییەکى نایاب

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر نائومێدم بەوەی کە ماڵئاواییمان کرد، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە  بەرشەلۆنەمان لە ساڵی 2025دا تووش یەکەم شکست کرد، ئەوەش مانای زۆری هەیە، دەتوانین شانازی بە خۆمانەوە بکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یارییەکە تەواو جیاواز بوو لە یاری گەڕانەوە، ئێمە ئازاتر و یەکلاکەرەوەتر بووین، بوێری زیاترمان هەبوو، بە دڵنیاییەوە هاندەرەکانمان فاکتەری گرنگن لە یارییەکی وەک ئەمدا، ئەمەش زۆر دڵخۆشی کردم.

جەختیشیکردەوە: یاریکردن بەم شێوەیە بەرامبەر بەرشەلۆنە شایەنی هەموو پێزانین و ستایشێکە.

سەبارەت بە ئاستی سێرهۆ گویراسی، کە هاتریکی بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆمارکرد، وتی: زۆر قورسە ئەمڕۆ یەک یاریزان دیاری بکرێت، هەمووان باش بوون، بەڵام گویراسی تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرامبەر بەرشەلۆنە، بێ گومان ئاستێکی خەیاڵییە.


AM:10:21:16/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌