‌ناپۆلى یارى لوتکەى لە میلان بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ناپۆلى یاری لوتکەى 2-1 لە یانەى ئەى سی میلان بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى 30ى خولى ئیتاڵى ناپۆلى میواندارى میلانى کرد، یارییەکە 2-1 لە سودى ناپۆلى کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى ناپۆلى پۆلیتانۆ و لوکاکۆ لە خولەکەکانى 25 و 47 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى میلانیش یۆڤیج لە خولەکى 84 تۆمارى کرد

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ناپۆلى بووە 64 خاڵ و لە پلەى دووەمدایە بە جیاوازى سێ خاڵ لە دواى ئینتەرمیلانى پێشەنگ 


PM:11:41:30/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌