فەرمی.. بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئۆلمۆی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بەفەرمی یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئۆلمۆی ڕاگەیاند رایگەیاند
شەوی رابردوو لە یارییەکی دوخراوی هەفتەی 27ـی لالیگابەرشەلۆنە میوانداری ئۆساسۆنای کرد و 3-0 یارییەکەی بردەوە. دانی ئۆلمۆ لە خولەکی 21 گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد، بەڵام لە خولەکی 28 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.
ماڵپەڕی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەیانییە پشکنینی پزیشکی بۆ ئۆلمۆ کراوە، دەرکەوتووە لە ماسوولکەکانی قاچی راستی تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە نزیکەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
PM:05:08:28/03/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه