گریزمان داهاتووى خۆى لەگەڵ ئەتلەتیکۆ یەکلایی کردەوە
وێستگە سپۆرت-
ئەنتوان گریزمانى فەرەنسى و ئەستێرەى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید داهاتووى خۆى یەکلایی کردەوە و لەگەڵ یانەکەى بەردەوام دەبێت.
ڕۆژنامەى ئاس ئاشکراى کردووە گریزمان بڕیاریدا بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەى بمێنێتەوە، بەمەش دەرگای داخستووە لەسەر ئەگەری جێهێشتنی پێکهاتەی دیێگۆ سیمیۆنی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا.
ڕۆژنامەکە جەختی لەسەر پەیوەندی پتەوی نێوان هەردوولا کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، یاریزانەکە دەیەوێت بمێنێتەوە، ئەتلەتیکۆش دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ لە پێکهاتەکەیدا بمێنێتەوە.
گریزمان لەم وەرزەدا 42 یاری لەگەڵ ئەتلەتیکۆ ئەنجامداوە کە کۆی گشتی 3020 خولەک بووە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئەسیستیشی کردووە.
AM:11:30:27/03/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه