‌بایرن میونخ گرنگى بە گولەر دەدات

وێستگە سپۆرت-


یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى چاوى لە تواناکانى  ئاردا گولەرى تورکى و ئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدریدەوە و گرێببەستێکیان پێشکەش کردووە 

بەرنامەی چیرینگیتۆى بە ناوبانگى ئبسانى ئاشکراى کردووە یانەی بایرن میونخى ئەڵمانی لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن ئاردا گولەرى کردۆتە ئامانج 

بەرنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرێکیان پێشکەشی ئاردا گولەری تورکی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە و چاوەڕێی وەڵامی دەکەن.

بەرنامەکە باس لەوەش دەکات  ئەگەری زۆرە هێرشبەرە تورکییەکە رازیبێت بە چوون بۆ بایرن میونشن بەهۆی ئەوەی لە ئیسپانیا دڵخۆش نییە و بە ریاڵ مەدریدی وتوە نایەوێت بمێنێتەوە دوای ئەوەی لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتییەوە پشتگوێخراوە.

گولەر لەم وەرزەدا بە شداری لە 30 یاری یانەکەی کردووە لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.


AM:10:42:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌