دۆریڤاڵ جۆنیۆر: ئەمە سەخترین شکستە لە ژیانم دا
وێستگە سپۆرت-
دۆریڤاڵی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل رایگەیاند، ئەوەی پلانیان بۆ دانابوو رووینەدا، ئەم شكستە قورسترین شكست بووە لە ژیانی وەرزشیدا بەڵام دەبێت قبوڵی بكەن و هیچ كاتیش خۆی بەدەستەوە نادات.
وتیشی: بە شێوەیەکی سروشتی کەس چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کە بینیمان و بەرپرسیارێتی ئەوەش بە تەواوی لە ئەستۆی مندایە
لە کۆتایشدا وتى: بەداخەوە هەر لە یەکەم خولەکی یارییەکەوە هیچ کام لە پلانەکانمان نەهاتنە دی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەموو ڕوویەکەوە باشتر بوو، داوای لێبوردن لە هاندەرانی بەڕازیلیش دەکەم چونکە چاوەڕوانییەکان زۆر جیاواز بوون لەوەی کە بینیمان و پێشکەشمان کرد، شەوێکی زۆر سەخت بوو بۆ هەموومان.
AM:10:29:26/03/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه