سکالۆنى: یارییەکى نایابمان پێشکەش کرد
وێستگە سپۆرت-
سكالۆنی دڵخۆشە بە ئاستى یاریزانەکان و دەڵێت بە کۆمەڵ یاریمان کرد
پاش بردنەوەی كلاسیكۆی جیهان لە هەڵبژاردەی بەڕازیل، لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، بردنەوەیەكی بەكۆمەڵیان بەدەستهێناوە گرنگە بزانن لەگەڵ هەمووو یارییەك بە شێوەیەكی درووست مامەڵە بكەن.
باسی لەوەشكرد، هەندیك یاری هەیە كە بارودۆخەكەیان لەسەر قورس دەبێت بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە هەمیشە بە هیوا بن و تێبكۆشن، پێویستە هاندەرانی وڵاتەكەی بەو بردنەوەیە دڵخۆش بن چونكە هەمیشە ئاوا بە بەهێزی نامێننەوە.
وتیشى: رافینیا دەبەخشێت و دەزانێت یاریزانەكە قسەكانی لە ئەنقەست نەكردووە، یاری بەڕازیل و ئەرجەنتین هەمیشە گرنگ و هەستیار بووە، بەڵام ئەوان نەچوونەتە ژێر باری ئەو دۆخە میدیایەوە و یاری خۆیان بەباشی ئەنجامداوە.
AM:10:27:26/03/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه