‌تۆخێل: دڵخۆشم بە ئاستى یاریزانەکانم

وێستگە سپۆرت-

تۆماس تۆخێلى راهێنەرى ئینگلتەرا دڵخۆشە بە ئاستى یاریزانەکانى و پێی وایە یارییەکى قورسیان بردۆتەوە.

پاش بردنەوەی ئینگلتەرا لە لاتیڤیا تۆماس توخێلی راهێنەری سێ شێرەکە وتی ئێمـە بەختمان هەیە خاوەنی یاریزانێکی وەک جود بێلینگهامین و لە یاریگادا ئاستی بەرز پێشکەش دەکات.

وتیشی سەرسامم بە ئاستی ریس جەیمس و گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد دەستخۆشی لێدەکەم و هیوادارم لەو ئاستەی بەردەوامبێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا تۆخێل  وتى هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دڵخۆشکردنی هاندەرانی ئینگلتەرا و بردنەوەی سەرجەم یارییەکان و سوپاسى یاریزانەکانم دەکەم کە ئاستێکى باشیان پێشکەش کرد.


AM:10:38:25/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌