ئینگلتەرا لە لاتیڤیاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لاتڤیا هێنا.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دووەم یاریی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رووبەڕووی لاتڤیا بووەوە.
تایمی یەکەم، سێ شێرەکە بە بەهێزی دەرکەوتن و لە خولەکی 38 ریس جەیمس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، تا کۆتایی نیوەی یەکەم یارییەکە بەم شێوەیە مایەوە.
لە تایمی دووەم، ئینگلتەرا زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای کرد و دوو گۆڵی دیکەیان لە خولەکەکانی 68 و 76 لە رێگەی کەین و ئیزێ تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینگلتەرا کۆتایی هات و سێ خاڵی دیکەشیان لە کۆمەڵەکەیان کۆکردەوە و پێشەنگیی ریزبەندییان گرتووە.
AM:10:33:25/03/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه