پوختەی لێدوانی سکالۆنی پێش یارییەکەی بەڕازیل
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل سکالۆنی :” هەوڵدەدەین لە دژی بەرازیل باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین و کۆنترۆڵی یاریگاکە بکەین.”
سکالۆنی: رەگەزپەرەستی لە مێشکی ئێمەی ئەرجەنتینیدا بەهیچ شێوەیەک بونی نیە، داواش لە هاندەران دەکەم تەنیا بۆ پشتگیری کردنی هەڵبژاردەکەیان بێنە یاریگاوە.
سکالۆنی :" لامین یامال یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان ، نازانم چۆن بەراوردی بکەم بە مێسی ، بە راستی زۆر قورسە بتوانیت بەراوردیان بکەیت ، ناتوانم هیچ شتێک لەوبارەیەوە بڵێم ، تەنها دەتوانم بڵێم لامین یامال یاریزانێکی زۆر نایابە ."
سکالونی :" من ناچمە قوڵایی ئەو قسانەی رافینیا وتویەتی ، بەڵام ئەمە یاری نێوان ئارجێنتینا و بەڕازیلە ، هەمیشە و لە هەموو سەردەمێکدا یارییەکی گرنگە .
بەڵام من ئەو دیمەنەم بەبیردێتەوە کە لە یاریی کۆتایی 2021 مێسی و نێیمار لەسەر پلیکانەکانی ماراکانا دانیشتبون و پێدەکەنین ، راستە ئێمە رکابەرین ، بەڵام دەبێت ئەو دیمەنەی نێوان مێسی و نێیمار بکەین بە پەیامێک و بە بیری هەموانی بهێنیینەوە ."
AM:12:26:25/03/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه