تۆتنهام و لیڤەرپوڵ دەبنە هەڕەشە بۆ سەر بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
یانەکانى تۆتنهام و لیڤەرپوڵ گرێبەستیان پێشکەشى جۆناسان تا کردووە
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، جۆناسان تا بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزن بڕیاریداوە لە هاوینی ٢٠٢٥ بەشێوەیەکی بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بکات.
جۆناسان تاه، 29 ساڵ، گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاه زیاتر لە جارێک ڕەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەژێر سەرپەرشتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارسا یاری بکات، کە پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕاهێنەری بووە.
هەرچەندە تا ئامادەیە چاوەڕێی بەرشەلۆنە بکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە بەردەوامە لە وەرگرتنی ئۆفەرەکان، دوایین ئۆفەرەکانی
لەلایەن لیڤەرپوول و تۆتنهامەوە بووە
AM:11:03:24/03/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه