‌پێش یارییەکەى ئارسیناڵ ئەستێرەیەکى ریاڵ مەدرید توشى پێکان دەبێت

وێستگە سپۆرت-

ئەگەرێکى زۆر هەیە تیبۆ کۆرتوا بۆ یارییەکەى لیگانێس نەتوانێت ئامادەبێت 

تۆڕی رێلێڤۆ ئاشکراى کردووە  کۆرتوا بەهۆی فشاری ماسوولکە بەشداری یارییەکەی ئۆکراینای نەکردووە و هەستی بە ماندوو بوونێکی زۆر کردووە بۆیە پزیشکانی هەڵبژاردەکە نەیانویستووە مەترسی لەسەر دروست بکەن.

ریلیڤیۆ دەشڵێت پێناچێت پێکانەکەی کۆرتوا قورس بێت ، بەڵام پێویستی بە پشوویەکی باشە تاوەکو بەتەواوی چاکبێتەوە و مەترسی لەسەر نەمێنێت.


لە کۆتایشدا پێگەکە دەڵێت پێشبینی دەکرێت تیبۆ بۆ یارییەکەی لێگانێس پشووی پێبدرێت تاوەکو مەترسی پەرەسەندنی پێکانەکەی لەسەرنەبێت و بەباشی بۆ یارییەکانی دواتر ئامادەبێت.


AM:10:52:24/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌