ئەڵمانیا لە ئیتاڵیاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى ئەڵمانیا 2-1 شکستى بە ئیتاڵیا هێنا.
لە یارییەکانى چوونى قۆناغى چارەکى کۆتایی نەیشنسلیگ ئیتاڵیا میواندارى ئەڵمانیاى کرد، یارییەکە 2-1 لە سودى ئەڵمانیا تەواو بوو
دوو گۆڵەکەى ئەڵمانیا کلینسیت و گۆرێتسکا لە خولەکەکانى 49 و 76 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى ئیتاڵیاش تۆنالى لە خولەکى 9 تۆمارى کرد.
یارى گەڕانەوە یەکشەمەى داهاتوو لە ئەڵمانیا دەکرێت
AM:12:54:21/03/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه