‌وادەى گەڕانەوەى کارڤاخال ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

وادەى گەڕانەوەى دانى کارڤاخاڵى ئیسپانى و بەرگریکارى یانەى ریاڵ مەدرید بۆ یاریگاکان ئاشکرا دەبێت 

تۆڕی رێلێڤۆ ئاشکراى کردووە چاکبوونەوەی کارڤاخال زۆر بەرەوپێش چووە، سەرەتا پێشبینی دەکرا دوای 10 مانگ بگەڕێتەوە بەڵام یاریزانەکە ئامانجییەتی لەو وادەیە زووتر بگەڕێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆر بۆ جامی جیهانی یانەکان لە هاوینی داهاتوو ئامادە دەبێت.

ریلیڤیۆ باس لەوەش دەکات چاکبوونەوەی کارڤاخال لە قۆناخێکی هێندە باشدایە تانانەت یاریزانەکە دەیەوێت دوای دوو مانگی دیکە بۆ یاریکردن بگەڕێتەوە، بەڵام پزیشکەکانی مەدرید هەوڵدەدەن ئەو گڕوتینەی دابمرکێننەوە و مەترسی لەسەر دروست نەکەن.

لە کۆتایشدا تۆرەکە دەڵێت ئەگەرێکی زۆر پزیشکەکان رووناکی سەوزی بۆ هەڵدەکەن بۆ ئەوەی بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکات کە پاڵەوانێتییەکە لە مانگی حوزەیرانی 2025  لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.


AM:10:07:19/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌