‌وادەی یارییە دواخراوەکەی بەرشەلۆنە و ئۆسەسۆنا دیاری کرا

وێستگە سپۆرت-


وادەی یارییەدواخراوەکەی بەرشەلۆنە و ئۆسەسۆنا دیاری کرا و27ی مانگ ئەنجام دەدرێت

هەفتەی رابردوو یاری نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا دواخرا بەهۆی ئەوەی کارلێس مینارۆی پزیشکی یانە کەتەلۆنیەکە بە چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکە گیانی لەدەستدا.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند یارییە دواخراوەکەی نێوان بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا لە 27ی ئەم مانگە لە یاریگای یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامدەدرێت 

دیاریکردنی ئەو کاتە کێشەی دروستکردووە بە شێوەیەک یانەی بەرشەلۆنە بێبەش دەبێت لە تواناکانی هەریەکە لە رافینیا و رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی ئەوەی ئەو دوو یاریزانە لە 26ی مانگ یاری بۆ هەڵبژاردەکانیان دەکەن و ئەستەمە بتوانن رۆژی دواتر راستەوخۆ بگەڕێنەوە ئیسپانیا و بەشداری ئەو یارییە بکەن، بەو هۆیەش بەرشەلۆنە تانە لە بڕیاری کاتی ئەنجامدانی ئەو یارییە دەدات.


PM:10:59:17/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌