فەرمى.. بەرشەلۆنە فرۆشتنى ڤیکتۆر رۆکى راگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی بەرشەلۆنە فرۆشتنی ڤیتۆر رۆکی بۆ پالمێراس راگەیاند
لە بەیاننامەیەکى فەرمیدا یانەى بەرشەلۆنە ئاشکراى کردووە لەگەڵ یانەی پالمێراسی بەرازیلی گەیشتنە رێککەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی بۆ یانەکەیان.
دواتر یانەی پالمێراس لە ئەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گواستنەوەی رۆکی ئاشكراکرد و نوسیویانە، رۆژی لەدایکبوونی تۆیە بەڵام هاوشێوەی دیارییەک بۆ ئێمە.
هەرچەندە هیچ یەکێک لەو دوو یانە باسیان لە وردەکاری ئەو گرێبەستە نەکردووە بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت، رۆکی بەرامبەر بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندی بە یانەی پالمێراسەوە کردووە.
AM:10:35:01/03/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه