گفتووگۆی نوێنەرەکانی نیمار و بەرشەلۆنە دەستیپێکردووە
وێستگە سپۆرت-
خەونی نیمار داسێلڤا جارێکی تر گەڕانەوەیه بۆ بەرشەلۆنە و لە ئێستاشدا لەگەڵ ئەو یانەیە لە گفتووگۆدایە
رۆژنامەی ئاتلێتیک رایگەیاندووە کە خەونی نێیمار گەڕانەوەیە بۆ بارسێلۆنا بە هەر نرخێک بێت، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەستەکە ئەنجام بدات، بەو مەبەستەش داوای لە پینی زەهاوی بریکاری کردووە لەگەڵ کارگێڕی بارسا دانووستان بکات.
جێی باسە کە زەهاوی بریکاری نێیمار، پەیوەندێکی پتەو و بەهێزی هەیە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە، ئەمەش رێگای نێیمار خۆش دەکات بۆ گەڕانەوە.
لای خۆشیەوە دایڤد ئۆرنشتاینی ڕۆژنامەنوس دەڵێت گفتوگۆكان لەگەڵ بارسێلۆنا و نوێنەرانی یاریزانەكە دەستیپێكردووە
AM:12:23:28/02/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه