نیمار دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەى بەڕازیل
وێستگە سپۆرت-
بە ئەگەرێکى زۆرەوە نیمار داسێلڤا بۆ هەردوو یارى ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا بانگهێشتى هەڵبژاردەى بەڕازیل دەکرێتەوە
پێگەى گڵۆپۆ سپۆرتى بەڕازیلى ئاشکراى کردووە لە هەڵبژاردەی بەرازیل بیریان لە بانگهێشتکردنی نێیمار بۆ هەردوو یاریی بەرامبەر ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا کردووەتەوە و بە ئەگەرێکی زۆر لە یارییەکان سەرەکی دەبێت
پێگەکە باس لەوەش دەکات تۆمارکردنی دوو گۆڵ و سێ ئاسیست لە شەش یاریی لەگەڵ سانتۆس، وایکردووە نێیمار کێبڕکێ لەسەر یارییکردن لە پێکهاتەی سەرەکی بەرازیل بکات و بەرپرسانى هەڵبژاردەکە بیر لە گەڕاندنەوەى بکەنەوە
جێگەى ئاماژەیە کۆتا یاریی نێیمار بۆ بەرازیل لە مانگی 10ی 2023 بوو
AM:10:32:27/02/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه