پیۆلى: هەمووان بەرپرسین لە شکستەکە
وێستگە سپۆرت-
پیۆلى ڕاهێنەرى میلان پێی وایە هەمووان بە بەرپرسن لە شکستەکە و دڵتەنگن
ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕ، دوای شکستیان بەرامبەر ئیتیفاق لە خولی سعودیە رایگەیاند، لە سەرەتاوە بە باشی دەستیان پێکردووە سباڵادەست بوون بەڵام هەموو شتێکیان لە دژ وەستایەوە.
پیۆلی وتی، لە توانایاندا بوو باشتر یاری بکەن بەڵام هەڵەی تاکەکەسی هۆکاری لەدەستدانی سی خاڵی ئەو یارییە بوو، دەمانزانی یانەی بەرامبەر بە پێنج بەرگریکارەوە یاری دەکەن.
وتیشی، جۆن دوران کارێکی هەڵەی گەورەی کرد بەهۆی ئەوەی هێرشی کردە سەر یاریزانێکی بەرامبەر و کارتی سووری وەرگرت و نابێت ئەو جۆرە کارانە دووبارە بکاتەوە.
دوپاتیکردەوە کە هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەن و خۆی و سەرجەم یاریزانەکان لەو شکستە بەرپرسن، دەبێت ئارام ببینەوە و بەردەوام بین لە کارەکانمان لە هەفتەکانی داهاتوودا.
AM:10:19:22/02/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه