‌نەسر بە ئیتیفاق دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەى  نەسڕ سێ خاڵی زێڕینی لەدەستدا و بەرامبەر ئیتیفاق شکستی هێنا و دابەزی بۆ پلەی چوارەم.

لە یارییەکی هەفتەی 21ـی خولی سعودیە یانەی نەسڕ لە یاریگای ئەوەل پارک میوانداری ئیتیفاقی کرد.

لە خولەکی 47 ئەیمەن یەحیا نەسڕی پێشخست، بەڵام ڤیناڵدۆم 10 خولەک دواتر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

پاشان لە خولەکی 65 محەمەد فتیل دووبارە یانەی خاوەن یاریگای پێشخستەوە بەڵام لە خولەکی 82 هەمان یاریزان بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک دواتر و لە خولەکی 89ی یارییەکەش ڤیناڵدۆم دووبارە دەرکەوتەوە و گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بە یانەکەی بەخشی، پێش کۆتایی هاتنی یارییەکەش جون دورانی هێرشبەری نەسڕ بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئیتیفاق کۆتایی هات، بەم ئەنجامە نەسڕ دابەزی بۆ پلەی چوارەم و ئیتیفاق بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە.


AM:10:15:22/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌