پوختەى لێدوانى گواردیۆلا و ئەنچیلۆتى پاش یارییەکە
وێستگە سپۆرت-
پێپ گواردیۆلا: "ئەو تیپەی باشتر یاری کرد، بردییەوە، پیرۆزبایی لە ڕیاڵ مەدرید دەکەم."
پێپ گواردیۆلا: "ڕیاڵ مەدرید بەربژێرە بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بێگومان جگە لە ڕیاڵ مەدرید، چەند تیپێکی دیکەی باش هەن."
پێپ گواردیۆلا: "دەمەوێت لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی مانچستەر سیتی بەردەوام بم."
کارلۆ ئەنچیلۆتی: کاتێک مباپێ و ڕۆدریگۆ و ڤینی جونیۆر و بێلینگهام پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن ئێمە زۆر زۆر مەترسیدار دەبین.
ئەنچیلۆتى: ئێمە ویستمان بەم شێوەیە یاری بکەین، ئەوەی لە یاری چووندا بە باشی کردمان دووبارەی بکەینەوە.
ئەنچیلۆتى: هەمووان زۆر باش یارییان کرد.... کاتێک تیم کار ئەکات کاری تاکەکەسی دەردەخات".
ئەنچیلۆتى لە بارەى مباپێیەوە: هەموو کەس چاوەڕێی ئەم هاتریکە بوون، زۆر باشە بۆ ئەو و بۆ ئێمەش".
AM:10:38:20/02/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه