بە گۆڵێکى مێسی ئینتەرمیامى بردەیەوە
وێستگە سپۆرت-
بە گۆڵێکى مێسى ئینتەرمیامى شکستى بە یانەى کانساس سیتى هێنا
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف ئینتەر مەیامی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا و لە کەشێکی ساردا بووە میوانی یانەی کانساس سیتی.
لە تایمی یەکەمدا هەردوولا هەوڵێکی زۆریاندا بۆئەوەی بتوانن گۆڵ تۆماربکەن بەڵام سەرکەوتوونەبون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە سپێتی و بەبێ گۆڵ هەردوولا چوونەدەرەوەی یاریگا.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی ماسکیرانۆ باشتر بینران و لە خولەکی 54 لە رێگەی لیۆنێل میسی گۆڵێکی ناوازەیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینتەر مەیامی کۆتایی هات و ئەو یانەیە یاری چوونی بردەوە و وابڕیارە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو یاری گەرانەوە لە یاریگای چەیسی ئینتەر مەیامی ئەنجام بدرێت
AM:10:02:20/02/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه