کۆنسیساو: نابێت بە تەنها تیۆ تاوانبار بکەین
وێستگە سپۆرت-
کۆنسێساو جەختی لەوەکردووە نابێت بە تەنها تیۆ تاوانبار بکرێت و دەشڵت لە ئێستادا پێویستە سەرنجی تەواوییان لەسەر نازناوی خولی ئیتاڵیا بێت.
سێرجی کۆنسێساوی راهێنەری میلان پاش کرانەدەرەوەیان لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا وتی نابێت بەتەنها تیۆ هێرناندێز تاوانباربکرێت لەسەر شکستەکەمان و بەڵکوو هەموومان بەرپرسین.
سەبارەت بە گۆڕانکاریکردن بە سانتیاگۆ خیمینێزوتی من بۆیە لێرەم مووچە وەردەگرم کار بکەم و بڕیاربدەم خیمینێز پێویستبوو گۆڕانکاری پێبکرێت چونکە پێکانی هەبوو.
وتیشی هاوشێوەی یاری دینامۆزەگرەب خولەکی زۆرمان بە 10 یاریزانەوە ئەنجامدا و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە لە ئێستادا پێویستە سەرنجی تەواوییان لەسەر خولی ناوخۆی بێت بۆئەوەی بتوانن ئەنجامی باش بەدستبهێنن و دڵی هاندەرانیان خۆش بکەن.
AM:10:00:19/02/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه