دیکۆ داهاتووى لامین یاماڵى یەکلایی کردەوە
وێستگە سپۆرت-
دیکۆى بەڕێوەرى وەرزشى یانەى بەرشەلۆنە داهاتووى لامین یاماڵ یەکلایی دەکاتەوە
یەمال بووەتە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بەرشەلۆنە، بەتایبەتی لەگەڵ هانس فلیک لەم وەرزەدا، ئەمەش وایکردووە ببێتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا.
دیکۆ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی کەتەلۆنی "تیڤی 3" ئەنجامدا، و سەبارەت بە یەمال وتی: لامین بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پڕۆژەی بەرشەلۆنە دادەنرێت، هەروەها هیچ نیازێک نییە بیفرۆشێت یان تەنانەت گفتوگۆ لەسەر ئۆفەرەکان بکات ئەگەر هاتنە لای ئێمە سەبارەت بەو یاریزانە، یاریزانەکە بۆ چەندین ساڵ لە یانەکە دەمێنێتەوە، هاوشێوەی پێدری و گاڤی.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەمال تەنها بەهرەی نییە، بەڵکو توانای دەروونی سەرسوڕهێنەری هەیە، یانەکەش دەبێت کار بکات بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە.
AM:10:19:13/02/2025
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه