‌ئەستێرەیەکى ئەڵمانى بایرن میونخى لە پێناو بەرشەلۆنە ڕەتکردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

جۆناسان تاه، یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن، سەرەڕای گرنگیدانى  بایرن میونشن، جەختی لەسەر خواستی خۆی بۆ یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردۆتەوە

تاه لە خولی ئەڵمانی ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، هەروەها سەرنجی ژمارەیەک یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، دیارترینیان بەرشەلۆنەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە، تاه یەکەم یاریزانی بارسێلۆنا دەبێت لە هاوینی 2025.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تاه پێشتر بڕیاری خۆی داوە و زۆر حەز دەکات نوێنەرایەتی بەرشەلۆنە بکات.

گرێبەستەکەی تاه لەگەڵ لیڤەرکوزن لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، هەروەها یاریزانێکی ئازاد دەبێت بۆ ئەوەی بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بکات، ئەمەش زۆر یەکدەگرێتەوە لەگەڵ توانا ئابوورییەکانی ئێستای بەرشەلۆنە.


تاه لە 386 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ لیڤەرکوزن کردووە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:08:13/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌