ئەنچیلۆتى: ڕووبەڕووی تیپێکى مەترسیدار دەبینەوە
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئەنچیلۆتى دەڵێت ڕووبەڕووبونەوەى مان سیتى وەکو کابوسە و جەختیشدەکاتەوە کە هەردوو تیپ تواناى ئەوەیان هەیە بگەنە قۆناغى داهاتوو
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەکەیان وەک کلاسیکۆ وایە، روبەڕوبوونەوەیەکی بەهێز دەبێت وەک یارییە کۆنەکان و پێشبینیکردنی ئەوەی کە ڕوودەدات زۆر قورسە، دەبێت لە یارییەکەشدا باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن.
لەبارەی ڤینیسیۆسیشەوە جەختی لەوەکردەوە یاریزانەکە وەرزێکی باش بەرێدەکات و هەندێکجاریش ئاستی وەک پێویست نییە بەهۆی ئەو پێکانانەیە تووشی بووە.
وتیشی: بە بۆچوونی من، ئێمە یەکێکین لە باشترین یانەکانی ئەوروپا مان سیتیش بەهەمان شێوە، وە پیپ گواردیۆلا باشترین راهێنەری پاڵەوانێتییەکەیە و زۆر شتی بۆ تۆپی پێ زیادکردووە و روبەڕوبوونەوەی وەک کابوس وایە.
AM:10:32:11/02/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه