گواردیۆلا: بەهۆى خراپى خۆمانەوە گەیشتینە ئێرە
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلا پێی وایە کە هەمیشە ڕووبەڕووبونەوەى ڕیاڵ مەدرید ئەرکێکى قورسە و دەبێت بە باشى ئامادەبن
پێش روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، ئەوان بە هۆی خراپی خۆیانەوە گەیشتوونەتە ئێرە، روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدریدیش هەمیشە سەختە و سەرەڕای پێکانەکانیان ئەوان لە ئاستێکی بەرزدان.
وتیشى راگردنی مباپێ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ ئەستەمە و باسی لەوەکرد دەبێت کۆنترۆڵی یاریگا بکەن و مەترسی ئەو یاریزانانە کەمبکەنەوە، وە جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە پێویستە متمانەیان بە خۆیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ریاڵ مەدرید بە پێکانی میلیتاو توانیویەتی ئەسینسۆ بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی کارڤاخاڵ و ڤاسکوێزیش یاری ناکەن ئەوە دەتوانن بە ڤاڵڤێردی جێگەکەی پڕبکەنەوە.
AM:10:30:11/02/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه