پاش بردنەوەیان لە ئیشبیلیە ئینگۆ مارتینێز لێدوانێکى ئاگرینى دا
وێستگە سپۆرت-
ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە لێدوانێکی ئاگرینی دا، دوای بردنەوەی تیپەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سیڤیلیا
ئینیگۆ مارتینێز لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، وتی: بوار هەیە بۆ باشترکردن لە تیپەکەدا ئەگەر هەندێک پێیانوابوو کە بەرشەلۆنە بووەتە تەرمی بێ گیان، ئەوە ئێمە نیشانمان داوە کە ئێمە زۆرباش لە ژیانداین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ئاستێکی باشمان هەیە، ئەگەر پتەویی بەرگری و دڕندەیی هێرشبردن بپارێزین، دەزانین دەتوانین چی بکەین، توانیمان هەل دروست بکەین سەرەڕاى ئەوەى یە یاریزانێک کەمتر یاریمان دەکرد
بەرگریکارەکەى بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ناچاربووین سەرکەوتن بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی لە کێبڕکێکەدا بمێنینەوە لە لالیگا
AM:09:58:10/02/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه