‌ئەنچیلۆتی بڕیارێکی گرنگ دەدات

وێستگە سپۆرت-


کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت پشت بە یاریزانێکی لاو ببەستێت لە دڵی بەرگری.

ڕۆژنامەنوسی نزیک لە یانەی شاهانە فلیکس دیاز ئاشکرا کرد، کە ئەنچیلۆتی بڕیاری داوە لە یارییەکەی سبەی دژی لیگانێس لە جامی شای ئیسپانیا چەند خولەکێک یاریی بە بەرگریکاری لاو جەیکۆب رامۆن بکات وەک تاقیکردنەوە، گەر یاریزانەکە لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بوو ئەوا هاوشانی ئەسینسیۆ دەبێتە بەرگریکاری سەرەکی دژی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی داهاوویان لە گەڕی 23 ـی لالیگا.

جەیکۆب رامۆنی تەمەن 20 ساڵ، هیچ یارییەکی بەشێوەی سەرەکی لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجام نەداوە، و تاقیکردنەوەی داهاتوو بۆ یاریزانەکە سەخت دەبێت


PM:10:38:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌