ئەسینسێۆ پەیوەندى بە ئەستۆن ڤێلاوە کرد
وێستگە سپۆرت-
مارکۆ ئەسینسۆ بە خواستن و تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزییەوە کرد.
یانەی ئەستۆن ڤیلای ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی مارکۆ ئاسینسیۆ یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ ریزەکانی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.
پاش مارکۆس راشفۆرد، هێرشبەرە 29 ساڵانەکەی پاریس سان جێرمان دەبێتە دووەم ئەستێرە لەم زستانەدا بە شێوەیەکی خواست رووبکاتە تیپەکەی ئۆنای ئیمری راهێنەر.
ئەسینسۆ لە هاوینی 2023 بڕیاریدا زێدی خۆی جێبهێڵێت و پاریس سانجێرمانی هەڵبژارد بۆ درێژەدان بە ژیانی تۆپی پێی، هەروەها لە کۆی 31 یاریدا کە لە خولی فەرەنسی بۆ پاریس سانجێرمان ئەنجامدا، توانی تەنها شەش گۆڵ تۆمار بکات.
AM:10:34:04/02/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه