‌فلیک: دڵخۆشم بە ئاستى یاریزانەکانم

وێستگە سپۆرت-


هانسى فلێک رایگەیاند دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی  و یارییەکى نایابیان پێشکەش کردووە 

هانسی فلێک لە لێدوانێکیدا پاش بردنەوە گەورەکەیان لە ڤالێنسیا وتی ئێمە یارییەکەمان بە تەرکیزەوە دەست پێکرد، شێوازی تۆمارکردنی گۆڵەکانیشمان زۆر نایاب بوو، یارییەکی باش و تەواو بوو،هەمووان بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداریان کرد.

وتیشى: لەگەڵ چیزنی دوو یاری رابردوویان بردووەتەوە هەربۆیە بڕیاریداوە پینیا لە یاری ڤالەنسیا بەشداری پێنەکات.

فلیک ئاماژەی بەوەکردووە، دڵخۆشم بۆ فیرمین، ئەو بە تۆپ و بێ تۆپ بۆ تەواوکردنی یارییەکە زۆر نایاب بوو، ئەمڕۆش هێزی خۆی نیشاندا، سەیرکردنی یارییەکانی چێژی هەیە.

لە کۆتایدا وتی حەزم لە گۆڵکردنە لە یاریکردندا، بردنەوەی یاری بە ئەنجامی دوو بە سفر و سێ بەسفر چێژ بەخش نییە.


AM:09:56:27/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌