‌پاش كشانەوەی بەرشەلۆنە، ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بایرن میونخ دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانێکی تیپی یەکەمی تۆپی پێی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە

یانەی ڕیال مەدرید هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست دەدات، بەو پێیەی تیپەکە لەم وەرزەدا لە دوای وازهێنانی تۆنی کرۆسەوە ئازاری زۆری دەچێژێت، هەروەها دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ جوشوا کیمیچ هاونیشتیمانییەکەی کردووە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی دووپاتی کردەوە کە جوشوا کیمیچی تەمەن 29 ساڵ ئارەزووی چوونی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەکات، هەروەها بەنیازی ئەوە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ بکاتەوە.

گرێبەستی ئەو یاریزانە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کۆتایی دێت، لە چەند مانگی ڕابردووشدا گفتوگۆی كردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن، بەڵام نەگەیشتە ڕێککەوتن، ئەمەش وایکرد دەرگای گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید بکاتەوە.




PM:12:05:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌