‌فەرمی.. بەرشەلۆنە گرێبەستی ئاراوخۆی نوێكردەوە

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی ڕۆناڵد ئاراوخۆ گرێلەستێكی نوێی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە واژووكرد 

ئێوارەی دوێنێ  ئاراوخۆ گەیشتە بارەگای بەرشەلۆنە و تەنیا دوای 15 خولەك لە بارەگاكە هاتە دەرەوە و واژووی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كردووە، بەم 15 خولەكەش گرێبەستە نوێیەكی بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە دەبێتە خێراترین نوێكردنەوەی گرێبەست لە مێژووی یانەكەدا.

یانە كەتەلۆنییەكە گرێبەستی ئاراوخۆی 25 ساڵی تاكو هاوینی 2031 نوێ كردووەتەوە 

پاش نوێكردنەوەی گرێبەستەكەشی ئاراوخۆ وتی: زۆر دڵخۆشم لێرە و ماوەی شەش ساڵە لێرە م وبە تێپەڕبونی كات خۆشەویستی یانەكە و هاندەرانم بەدەستهێناوە

وتیشی: كارێكی تەواونەكراومان هەیە كە بردنەوەی چامپیۆنسلیگە و هەموو هەوڵێك دەدەین لە پێناویدا


AM:11:58:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌